نرخی ئەمڕۆی نەوت

 نرخی ئەمڕۆی نەوت
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەمە (2016/8/31) لە سەعات (5:20)دەقیقەی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (48) دۆلار و (21) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (45) دۆلار و (93) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە (50) دۆلار نزیکبووەوە، بەڵام لە دوێنێوە دووبارە نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردەوە.

وابڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلوول وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.








باسنيوز
Top