بنکەیەکی راگەیاندنی داعش تەقێنرایەوە

 بنکەیەکی راگەیاندنی داعش تەقێنرایەوە
شانەی جەنگیی عێراقی رایدەگەیەنێت، کە فڕۆکە جەنگییەکان بنکەیەکی راگەیاندنی رێکخراوی توندڕەوی داعشیان تەقاندووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی جەنگیی عێراقی، کە رۆژی چوارشەممە 31ـی ئابی 2016 بڵاو کراوەتەوە، جگە لە بۆردومانکردنی بنکەی راگەیاندنی داعش لە ناوچەی رومانەی شارۆچکەی قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چەند بارەگایەکی دیکەی داعشیش بۆردومان کراوە.

شانەکە، کە بەشێکە لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئاماژەی بەوەش داوە، کە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی زانیاری لەسەر ئەو بنکانەی داعش کۆ کردووەتەوە و فڕۆکە جەنگییە F16ـەکانیش بۆردومانی کردوون.

چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.









باسنيوز
Top