نهێنی ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و یه‌په‌گه
رۆژنامه‌ی جمهورییه‌تی توركیا به كۆكردنه‌وه‌ی لێدوان و كاردانه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئه‌مریكی، كوردی و توركی سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه‌وه باس له ئاشكراكردنی نهێنی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌تۆته‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا جۆن تۆماس رایگه‌یاند سوپای توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له باشووری جه‌رابلوس له‌سه‌ر ئاگربه‌ست ریككه‌وتوون.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا له یه‌كه‌م لێدوانی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست رایگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكه هه‌ردوو لا ته‌قه له یه‌كتر ناكه‌ن، كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، ئهمنییهتێكمان به‌ده‌ستهێناوه".
گوتیشی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و هیوادارین هه‌ردوو لا پابه‌ند بن كه به رێگه‌ی ئه‌مریكاوه رێككه‌وتن كراوه.
ههڵێستی پێنتاگۆن و كۆشی سپی
پێنتاگۆن له لایه‌ن خۆیه‌وه ئاگربه‌ستی نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی كوردی له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند. وته‌بێژی پێنتاگۆن رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لا پشتڕاست كرده‌وه.
كۆشكی سپی له لایه‌ن خۆوه، پێشوازی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان كرد و خۆشحاڵی خۆیشی به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئارامی نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌ربڕی.
هه‌ڵوێستی كورد
له لایه‌كی تره‌وه، وته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس، عه‌لی حاجۆ رایگه‌یاند رێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت كه به ناوبژیوانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر یه‌كتربینین به‌رده‌وام ده‌بین.
ساڵح موسلیم به رۆژنامه‌ی "الشرق الوسط" رایگه‌یاند هه‌ر وه‌ك چۆن داعشمان تێك شكاند، هه‌ر به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی دیكه‌شی ده‌شكێنین. هێزه‌كانی توركیا ناتوان نه به‌ره‌و منبج و نه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رزگاركراو بڕۆن.
كاردانه‌وه‌ی توركیا و لایه‌نگرانی
به‌پێی رۆژنامه جمهورییه‌ت، فه‌رمانده‌ی گرووپێكی چه‌كداری كه به‌شێكه له ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له جه‌رابلوس به ئاژانسی رۆیته‌زر رایگه‌یاند رێككه‌وتن نه‌كراوه و ئاگربه‌ست نییه، ته‌نیا ناوبڕێك هه‌یه و پاش ماوه‌یه‌كی تر ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌ر چی لایه‌نی توركی هه‌یه، هێشتا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و راسته‌خۆ هیچ به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست بڵاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه هه‌ندێ لێدوانی نافه‌رمییه كه خۆی له بوونی شتێكی ئه‌وها ده‌پارێزێت.
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو باسیان له ئاگربه‌ستی نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی سوریا دیموكرات كردووه كه به یه‌په‌گه ناویان بردووه.
K24
