ھەدەپە ڕەخنە لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لەسەر خاكی سوریا دەگرێ
گوتەبێژی ھەدەپە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئاماژەی بەوەدا کە ھەر چەندە ئۆپەراسیۆنەکە لە جەرابلوس دەستی پێکردبێت، بەڵام دیار نییە کە تاكەی دەخایەنێ و ئامانجەکەی چییە.
بیلگین گوتیشی "بەھۆی ئەوەی کەسانێک ئارەزووی بەسەربردنی جەژن لە جەرابلوس دەکەن، دەبێتە ھۆکارێک بۆ دانەوەی باجەکەی لەلایەن منداڵانی ھەژار و ماتەمینی خێزانەکان و فرمێسکیان. لەو روانگەیەوە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە سیاسەتمەدارانی بەپەرۆش پێویستە دەستبەجێ واز لەو ھەڵوێستانە بھێنن کە ھەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی تورکیا دروست دەکات".
گوتەبێژی ھەدەپە جەختی لەوە کردەوە کە لەبارەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکە ھیچ شتێکی روون لەئارادا نییە و زیاتر گوتیشی "وا دیارە بابەتی وەرگرتنەوەی جەرابلوس نییە لە داعش، بە پێچەوانەوە ئەگەر بە بیرۆکەی لەگەڵ دروستبوونی ئەگەری لاوازبوونی داعش لە ناوچەکە و ئەو شوێنانەی داعش دەردەچێت و بە مەبەستی کۆنترۆڵ نەکردنی ئەو شوێنانە لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموكرات یاخود پەیەدە' بە پەرۆشەوە لە نێو ھەڵوێستی ئۆپەراسیۆندان".
بیلگین لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە بۆچی کاردانەوەی بەرامبەر ئەو موشەكانەی داعش لە جەرابلوسەوە ئاراستەی کلیس دەکات، نادرێتەوە و راشیگەیاند پەیەدە، یەپەگە یاخود ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھیچ لێدوانێکیان یاخود لە ھەوڵی ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر تورکیا نین و بە پێچەوانەوە چاوەڕێی ھاوپەیمانییەک لەگەڵ تورکیا دەکەن بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
گوتەبێژی ھەدەپە لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی "ئەگەر تورکیا بۆ خۆی رێگەی دروستکردنی دوژمنی ھەڵبژاردبێت و شەڕکردنی ھەڵبژاردبێت، ئەم ھەڵوێستە ھەروەک ھیچ سوودێکی بۆ ئاشتی و ئاسوودەیی سووریا نابێت، لە ھەمان کاتدا وەک ھەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوخۆی تورکیا درێژەی دەبێت".
BAS NEWS -
