داعش كوژرانی گوتەبێژەكەی راگەیاند

داعش كوژرانی گوتەبێژەكەی راگەیاند
رێكخراوی داعش كوژرانی گوتەبێژەكەی لە شاری حەلەبی سووریا راگەیاند.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش رایگەیاند، ئەبو محەممەد عەدنانی، گوتەبێژی فەرمی رێكخراوەكە لە شاری حەلەبی سووریا كوژراوە.

تەها سوبحی فەلاحە، ناسراو بە "ئەبو محەممەد عەدنانی" لەدایكبووی ساڵی 1977ی شار ئیدلیبی سووریا بوو. یەكێك بوو لە گوتاربێژە دیارەكانی داعش و رۆڵی هەبووە لە بڵاوكردنەوە و گەیاندنی پەیامی داعش.

لە ساڵی 2000 بەیعەتی بە ئەبوموسعەب زەرقاوی داوە و شەڕی دژی سوپای ئەمریكاش لە عێراق كردووە.

بەهۆی پاشخانی جیهادییەوە چەندین جار لەلایەن حكومەتی سووریاوە دەستگیركراوە.

لە ساڵی 2011 بە هاوڕێیەتی ئەبو محەممەد جۆلانی و بە راسپاردەی ئەبوبەكر بەغدادی، بەرەی نوسرەیان لە سووریا دروستكرد.

لە حوزەیرانی 2014 بە فەرمی بەیعتی خۆی بە بەغدادی وەك خەیبفیی "دەوڵەتی ئیسلامی" داوە و بووەتە گوتەبێژی داعش.
RUDAW -

Top