ئێمانوێل ماکرۆ وه‌زیری ئابووریی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه
هه‌ردووه‌ها ئێمانوێل ماکرۆ، یه‌کێکه له وه‌زیره گه‌نجه‌کانی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا و دوو ساڵه وه‌زیری ئابوورییه، ئه‌مڕۆ وازنامه‌که و دەستلەکارکێشانەوەکەی داوه‌ته فڕانسوا ئۆلاندی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا بۆچوون و کاره‌کانی ئه‌و وه‌زیره له فه‌ڕه‌نسا ده‌نگۆی زۆری ناوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ بزاڤی"جوڵه"ی دروستکرد.
میدیاکان باس له‌وه‌ده‌که‌ن که پێده‌چێ ماکرۆ خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ڕه‌نسا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا بپاڵێوێت.
حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن پارتی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا و هاوپه‌یمانه‌کانی له ساڵی ٢٠١٢ پێکهێنرا دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان توانییان زۆرینه‌ی دەنگه‌کان به‌ده‌ستبهێنن.
ئێمانوێل ماکرۆ ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا بوو و له‌سه‌ر پشکی ئه‌و پارته‌ش بوو به وه‌زیری ئابووری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو ئه‌وه بوو له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند، که ئه‌و چیتر"سۆسیالیست نییه" ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی زۆری له‌لای حیزبه‌که‌ی، به‌تایبه‌ت سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکوه‌زیرانه‌وه دروست کرد.
ئێمانوێل ماکرۆ کێیە؟
ئێمانوێل ماکرۆ ساڵی ١٩٧٧ له شاری ئامیانی باکوری فه‌ڕه‌نسا له‌دایکبووه.
له زانکۆی نانتێر به‌شی ئابووریی ته‌واو کردووه و له بواری بانک و داراییدا کاری کردووه.
ساڵی ٢٠٠٦ بووەته ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیستی فه‌ڕه‌نسا.
دوای بردنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیست له هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٢ بووەته یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا بۆ بواری ئابووری تا ساڵی ٢٠١٤.
ساڵی ٢٠١٤ تا ئه‌مڕۆ ٣٠ ئابی ٢٠١٦ که وازیهێنا، وه‌زیری ئابووریی فه‌ڕه‌نسا بوو.
NRT -
