فەرەنسا: ئەمریکا تەنها کچ پێشکەشی ئەوروپییەکان دەکات
رۆژی سێشەممە 30ـی ئابی 2016، ماتیاس فێکل، وەزیری دەوڵەت بۆ بازرگانیی دەرەکیی فەرەنسیی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە پێویستە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بوەستێنرێت.
ماتیاس فێکل هەروەها رایگەیاندووە، کە شاندی ئەوروپی و شاندی ئەمریکی هاوتا نین، ”ئەمریکییەکان یان هیچ شتێک پێشکەش ناکەن، یان تەنها کچمان پێشکەش دەکەن“.
ئەو وەزیرە فەرەنسییە پێیوایە، پێویستە لە دانوستاندنەکاندا، هاوسەنگییەک لەنێوان دانی شاندی فەرەنسی و ستاندنەکەی هەبێت، چونکە ”دانوستاندن لەنێوان هاوپەیمانان بەم شێوەیە نابێت“.
باسنيوز
