نوێنەری ئۆباما پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی دەكات

 نوێنەری ئۆباما پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی دەكات
نوێنەری ئۆباما بۆ شەڕی داعش پێشوازی لە كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی دەكات.

برێت مەكگۆرك، نوێنەری باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە توویتەری خۆی رایگەیاند، پێشوازی لە كۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات، كە ئەمڕۆ (دووشەممە 290802016) لە بەغدا بەڕێووەچووە.

برێت مەكگۆرك راشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی و عەبادی باس هەماهەنگی بۆ شەڕی موسڵ كراوە.

رۆژی دووشەممە 29-8-2016 نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و عەبادی لەسەر گفتوگۆی تەكنیكی هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری پرسی نەوت رێككەوتوون.


رووداو -
Top