كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان داوای ئازادكردنی 23 رۆژنامه‌نوسی كورد له‌توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی هه‌واڵ جگه له 23 كارمه‌نده‌ی رۆژنامه‌كه، كه رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی دابه‌شكردنی رۆژنامه‌كه‌ی تێدایه، پۆلیس 4 كه‌سی دیكه‌شی ده‌ستگیركردووه، له‌نێویاندا مندالێك هه‌یه كه رۆژانه سه‌ردانی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی كردووه و له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له شاری دیاربه‌كر ده‌ستگیركراوه .
"نی‌نا ئۆنجیانۆڤا" رێكخه‌ری پرۆگرامی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌ڕاستی كۆمیته‌ی به‌رگریكردن له رۆژنامه‌نوسان وتی: "ده‌ستگیركردنی لانیكه‌م 23 كارمه‌ندی رۆژنامه‌ی "ئازادی وولات" كه (رۆژنامه‌یه‌كه به‌زمانی كوردی بڵاوده‌بێته‌وه) به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵمه‌ته‌كانی توركیایه كه جێگه‌ی سه‌رسورمانه بۆ بێده‌نكردنی ده‌نگه ڕه‌خنه‌گر و ناڕزاییه‌كان ".
وتیشی: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رچی زووتره و به‌بێ مه‌رج هه‌موو ده‌ستگیراوه‌كان ئازادبكات و و ده‌ستبه‌رداری هه‌ڕه‌شه‌كردن و چاوترساندنی رۆژنامه‌نوسان بێت تا ناچاریان بكات گوێرایه‌ڵی بن".
تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه كه ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراوون تۆمه‌تباركرابن به تاوانێك, به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی دیكڵ(DİHA) كه نزیكه له‌كورد، پۆلیس به ستافی رۆژنامه‌ی ئازادی وولاتی راگه‌یاندووه كه هۆكاری هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه سێك بووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه كه گومانی خۆی ده‌ربریووه له‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌كه ده‌كه‌ن، و پێیوابووه كه "تیرۆرست"ن و له‌وێ كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن .
ده‌سه‌لاتدارن به‌رده‌وام رۆژنامه‌ی "ئازادی ولات"یان له‌رێگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی یاساییه‌وه هه‌راسانكردووه، هه‌ر له‌رۆژی دامه‌زراندییه‌وه له‌ساڵی 1992دا كه سه‌ره‌تا هه‌فتانه به‌ناوی "وولات" بڵاوده‌بوویه‌وه.
له‌ساڵی 2006 وه رۆژنامه‌كه له ژێر ناوی "ئازادی ولات" رۆژانه بڵاوده‌بێته‌وه. له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2014دا، دوو پیاو كه ماتۆرسكێلێكیان پێ‌بوو ته‌قه‌یان له كارمه‌ندێكی دابه‌شكردنی رۆژنامه‌كه كرد به‌ناوی "كه‌دری باكدوو" له "ئه‌ده‌نه" و كوشتیان .تا ئێستاهیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
روهات ئه‌كته‌ش، كه هه‌واڵسازێكی رۆژنامه‌كه‌بوو له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2016 دا, له‌له‌كاتێكدا راپۆرتی له‌باره‌ی شه‌ری نێوانگه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سه‌ربازه‌كانی توركیا له "سیزره" ئاماده ده‌كرد, به‌هۆی گیرخواردنیه‌وه له‌و نێوه‌نده‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
خه‌ندان-
