ئەمەریکا: شەڕی نێوان تورکیا و یەپەگه قەبووڵ ناکرێت
"برێت مەک گۆرک" نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا له شەڕی داعش له لاپەڕەی تایبەتیی خۆی له تویتەر، نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت به شەڕی نێوان یەپەگه و تورکیا دەربڕیوه.
چەند رۆژ لەمەوبەر، تورکیا هێزێکی بەناو "سوپای سووریای ئازاد" له چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا که زۆربەیان له گروپه ئیسلامییەکان پێکدێن، پێکهێناو و به پشتیوانیی سوپای تورکیا چوونه ناو جرابلۆس و دوای چەند رۆژ له دەروبەری منبج بەگژ "سوپای سووریای دیموکرات"دا چوون. ئەم سوپایه که بەشێکی زۆری له یەپەگه و بەشێکیش له عەرەبەکانی ناوچەکه پێکهاتووه، دوا شەڕێکی قورس و زیادتر له یەک مانگ، توانیبوویان منبج له دەست داعش دەربێنن.
سووپای سووریای دیموکرات دوای ئازاد کردنی منبج، هێزێکی تایبەتیان بۆ ئازاد کردنی جرابلۆس پێکهێنابوو، بەڵام له رۆژی راگەیاندنی ئەم هێزه، فەرماندەی هێزەکه تیرۆر کرا.
ZNA-
