یەپەگە هۆشداری دەداتە توركیا لەبارەی چوار شەڕڤانە دیلەكەی

 یەپەگە هۆشداری دەداتە توركیا لەبارەی چوار شەڕڤانە دیلەكەی
یەپەگە بەدیلگیرانی چوار شەڕڤانی لە نزیك جەرابلوس پشتڕاستدەكاتەوە و رایدەگەیێنێ "توركیا بە بەرپرسیاری راستەوخۆ دەزانن لە ژیان و تەندروستی شەڕڤانەكانمان"

ناوەندی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا رۆژی 28-8-2016 گوندی ئەلكوسا-یان لە باشووری جەرابلوس بۆردوومان كرد. "لەئەنجامدا دەیان سڤیل كوژرا و ژمارەیەكی نەزانراو خەڵكی سڤیل بریندار بوون. ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوس، كە لەنزیك هەرێمەكان بوون، داوای فریاگوزاری بەپەلەیان لە یەپەگە كرد".

یەپەگە دەشڵێت "لەسەر داوای ئەنجوومەنی سەربازی جەرابلوس هێزێكی چوار كەسیمان لە پردی قەرەقۆزاق ئامادەبوون و ویستیان بە خێرایی بگەنە شوێنی رووداوەكە. بەڵام ئۆتۆمبێلەكەیان كەوتە بۆسەی سوپا و چەكدارەكانی توركیا. بەو هۆیەوە چوار شەڕڤانەكانمانیان بەدیل گرت".

یەپەگە رایگەیاندووە "توركیا بە بەرپرسیاری راستەوخۆ دەزانین لە ژیان و تەندروستی شەڕڤانەكانمان. چونكە ئەوان لەكاتی بەهاناوەچوونی خەڵكی مەدەنی كۆمەڵكوژییەكەی گوندی ئەلكوسا، كەوتوونەتە بۆسەی چەكدرانی سووپای توركیا و چەتەكانیان".


رووداو-
Top