ڕووسیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شتی هاوڵاتیانى له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌ڵگرت
ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى تورکى بڵاویکردووەتەوە، حكوومه‌تی ڕووسیا قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر فڕۆکە گەشتیارییەکانى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵگرت كه دوای ڕووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌و گه‌شته ئاسمانییانە قه‌ده‌غه‌كرابوون.
دیمیتری مێدڤیدێڤ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕووسیا ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە تیایدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه گەشتیارییەکان له‌گه‌ڵ توركیا واژووكردووه.
لهڕوونكردنهوهكهدا داوا له‌و كۆمپانیا فڕۆكهوانییانه کراوە کە گه‌شتی گەشتیاریی بۆ توركیا ئه‌نجامده‌ده‌ن، ڕێوشوێنی زیاتری ئه‌منیی له گه‌شته‌كانیاندا بگرنه‌به‌ر.
ئەوە لەکاتێکدایە له ڕۆژى ٩ى ئابى ٢٠١٦ دیداری ئه‌ردۆغان و پوتیندا بەڕێوەچوو، بابه‌تی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شتى گەشتیاران تاوتوێكرابوو.
باس‌نیوز
