لە یه‌مه‌ن خۆكوژێك له‌ناو كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی نوێ‌دا خۆی تهقاندەوە
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زار ئه‌و به‌رپرسه‌وه كه ناوی نه‌هێنراوه گواستیه‌وه، خۆكوژێك كه ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی لێده‌خوڕی له‌ناو كۆمه‌ڵێك له سه‌ربازی نوێ‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه له سه‌ربازگه‌یه‌ك له باكوری عه‌ده‌ن.
به‌رپرسه‌كه هۆشداریدا كه ژماره‌ی كوژراوان روو لهبهرزبوونهوهیهو هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی جیاكردنه‌وه‌ی كوژرا و برینداره‌كانن.
عه‌ده‌ن كه باره‌گای كاتی حكومه‌تی دانپێدانراوی یه‌مه‌نه، ماوه‌یه‌كه شه‌پۆلێك له ته‌قینه‌وه‌و تیرۆركردن به‌خۆوه ده‌بینێت كه به‌رپرسان و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج.
باس‌نیوز
