عیراق داوا له‌سعودیه ده‌كات باڵیۆزی خۆی له‌به‌غداد بگۆڕێت
سیاسه‌تمه‌داره عیراقییه شیعه‌كان به‌به‌رده‌وامی داوایان كردووه سامیر سوبحان، بگۆڕێت‌و له‌عیراق ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاردانه‌وه‌ی وته‌كانی ناوبراو له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌عیراق‌و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی چه‌كداره شیعه‌كان به پاڵپشتی ئێران بارگرژی تایه‌فه‌گه‌رییان له‌گه‌ڵ سوننه‌كانی عیراقدا به‌ره‌و ئاستێكی خراپتر بردووه.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عیراقییه، ئه‌مڕۆ باڵیۆزی سعودیه له عیراق رایگه‌یاند"سیاسه‌تی سعودیه ده‌رباره‌ی عیراق ناگۆڕێت‌و هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه‌و برایانه‌یان هه‌یه".
سامیر سوبحان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌وڵیداوه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات‌و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر برایانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقی‌دا، كه میدیا دركی پێناكات.
"ئه‌مه كێشه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی نییه. ئه‌وه‌ی من وتومه بۆ میدیا‌و بۆ هه‌موو سیاسه‌تمه‌داره عیراقییه‌كان له ڕابردودا ئه‌وه‌بووه كه ئه‌وان سنوریان بۆ دانراوه، چونكه ئه‌وان له‌ژێر فشاری چه‌ندین لایه‌نی جیاواز‌و سوپا‌و ڕاوێژكاری سیاسیدان".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش ئه‌حمه‌د جه‌مال، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه پلانێك هه‌بێت بۆ تیرۆركردنی سامیر سوبحان یه‌كه‌مین باڵیۆزی سعودیه له‌عیراق، دوای ئه‌وه‌ی باڵێوزخانه‌كه جارێكی تر له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پاردا له‌به‌غدادی پایته‌ختی عیراق كرایه‌وه.
خه‌ندان-
