لە مۆسکۆ داوادەکرێت یەپەگە لە رۆژئاوای فورات نەکشێتەوە

 لە مۆسکۆ داوادەکرێت یەپەگە لە رۆژئاوای فورات نەکشێتەوە
بەهۆی نیگەرانی رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆ سەر جەرابلوس لە رۆژئاوای كوردستان، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ مشتومڕی دروستکردووە.

لە مۆسکۆ شارەزا و بەرپرسانی رووسیا ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایان لە خاکی سووریا گەنگەشەکرد، بەرپرسانی رووسیا گوتیان "ئەو رووداوانەی لەو ناوچانە روودەدەن هەلیان بۆ کورد رەخساندووە یەکگرتوو و هاوهەڵوێستن بن".

هاوکات بەشێکی دیکە لە شارەزایان لەگەڵ ئەوەدان یەپەگە لە رۆژئاوای فورات نەکشێتەوە، وەك توركیا و ئەمریكا داوای دەكەن.


رووداو -
Top