ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا له باره‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌وه هۆشدارى دايه توركيا
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا جان مارك ئيرۆلت، هۆشدارى دايه ئه‌نقه‌ره له‌وه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى له سووريا سه‌ر بكێشێت بۆ به‌رهه‌ڵستى پرسى كورد له‌و وڵاته‌دا.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ره‌نسى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته رايگه‌ياند، كارێكى باشه توركيا به راشكاوى و روونى به‌شدارى بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و هه‌وڵ بۆ پاراستنى سنووره‌كانى بدات.
هۆشدارى ئه‌وه‌شى دايه ئه‌نقه‌ره له‌وه‌ى رۆبچێته ناو توندوتيژييه و خواستى بهرههڵستيكردنى پرسى كوردى له سووريا هه‌بێت.
ئه‌و وه‌زيره‌ى ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هێزى سه‌ربازى كورد له سووريا كه به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه ناوده‌برێت رۆڵێكى كارايان هه‌يه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
سوپاى توركيا رۆژى 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016، له ژێر ناوى ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات له‌شكركێشى كرده سه‌ر ناوچه سنوورييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و پشتيوانى له ميليشيا ئيسلامييه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاييه پڕ بكه‌نه‌وه كه به هۆى پاشه‌كشێى داعش له شارى جه‌رابلووس درووست بوو.
توركيا به روونى رايگه‌ياندووه، ئامانجى له‌و پرۆسه‌يه رێگرتنه له پێشڕه‌وى هێزه كوردييه‌كان به‌ره‌و باكوورى سووريا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان ده‌ستتێوه‌ردانى توركيا له سووريا ئامانجى ئه‌وه‌يه رێگه له درووستبوونى كوردستانى سووريا بگرێت.
K24 –
