جه‌رابلوس؛ دوو تانكی سوپای توركیا كرانه ئامانج‌و سه‌ربازێك كوژرا
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه"له‌هێرشێكی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌دا بۆ سه‌ر دوو تانكی سوپای توركیا، سه‌ربازێك كوژراوه‌و سێ سه‌ربازیش برینداربوون، هێزه‌كانی سوپای توركیاش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه ".
ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ربازی سوپای توركیایه له‌خاكی سوریا ده‌كوژرێت، دوای ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته هه‌فته‌ی رابردوو چوونه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له‌باكوری سوریا.
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی هاوار نیوز -نزیكه له یه‌په‌گه- بڵاویكرده‌وه سوپای توركیا هێرشی كردۆته‌سه‌ر گوندی عمرانه‌و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی باشوری جه‌رابلوس‌و له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاری جه‌رابلوس-سه‌ر به‌سوپای سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كییه‌تی- وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه پێكدادان رویداوه.
هاوار نیوز ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جه‌رابلوس "تانكێكی سوپای توركیایان ته‌قاندۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا‌و ژماره‌یه‌ك به‌كرێگیراو(جاش)یان كوشتووه".
هاوكات به‌هۆی بۆردومانی تانكه‌كانی توركیاوه بۆسه‌ر گونده‌كانی باشوری شاری جه‌رابلوس ژماره‌یه‌ك مه‌ده‌نی بونه‌ته‌قوربانی، هه‌ربه‌پێی هاوار نیوز.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تانكه‌كانی توركیا كه له‌جه‌رابلوس جێگیربوبون به‌ئاڕاسته‌ی گوندی عمرانه‌ی باشوری جه‌رابلوس جوڵه‌یانكردووه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازادی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌پاڵپشتی‌و به‌شداری هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكرد‌و توانییان شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنن.
جه‌رابلوس ده‌كه‌وێـته كه‌ناری رۆژئاوای رووباری فورات‌و دوا شارۆچكه‌ی گرنگی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بوو له‌سه‌ر سنوری سوریا- توركیا، ناوچه‌ی كۆبانی‌و عه‌فرین له‌رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌رپرسانی باڵای توركیا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له‌سوریا به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی ناوچه سنوریه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌داعش پاكده‌كه‌نه‌وه‌و رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی، شه‌ڕڤانانی كورد له‌و سنوره‌دا باڵاده‌ست بن.
خه‌ندان-
