ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 300 كه‌س

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی 300 كه‌س
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ چه‌ند گوندێكی ئیتالیا روویدا، ژماره‌ی كوژراوان ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌و ژماره‌یه‌ی پێشتر راگه‌یه‌نرابوو، به‌رز بووه‌وه‌.

رۆژی سێشەممەی رابڕدوو كاتژمێر ٠٣:٣٦ی خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، لە ناوچەی ئاکومۆلی بەدووری١٤٠ کیلۆمەتر لەرۆژھەڵاتی شاری رۆما بومەلەرزەیەک روویدا و ئەمڕۆش رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ٣٥ کەس کە دووانیان منداڵ بوون، لە ناوچەی ئاسکۆنی پیکەنۆ بەرێوەچوو.

ھاوکات سەرکۆماری ئیتاڵیا سێرجیۆ ماتەرێلا بەشداری لە پرسەکە کرد.

کارەکانی رزگارکردن و بەدواگەڕان لە ناوچەی بومەلەرزەکە بەردەوامە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٩٠ کەس.

تیمەکانی بەرگری شارستانی، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە زیانیان بەرکەوتووە، بە ناردنی پەیامی کورت، تاکو ئێستا شەش ملیۆن و ١٢٠ ھەزار یۆرۆیان كۆكردوەتەوە
Top