سەدام و ترامپ و هیتلەر لە لوتكەی سەركردە نەخۆشەكانی جیهانن
ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی ئینگلیزی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی "لێكۆڵینەوەكە لە بەرانبەر دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكانی ئەمەریكا، هیلاری كلینتۆن كاندیدی دیموكراتییەكانیشی گرتووەتەوە، بۆ ئەمەش تێبینی هەشت تایبەتمەندی دەروونی سەركردەكانی ئێستە و پێشووی جیهانی كردووە، لەوانەش ترس و ڕێگری و دڵەڕاوكێ".
سەدام 189 خاڵی بەدەستهێناوە لە ڕووی گرێی دەروونی و پلەی یەكەمی لەنێو سەركردە و كەسایەتییەكانی جیهان بەدەست هێناوە. ئینجا هێنری هەشتەم پادشای بەریتانیا دووەمی هێناوە بە 178 خاڵ.
هەروەها عیدی ئەمین سەرۆكی ئۆگەندا سێیەم نەخۆشترین سەركردەی جیهان بووە لە ڕووی دەروونیەوە بە (176) خاڵ، ترامپ چوارەمە بە (171) خاڵ. هیتلەر پێنجەمە بە (169) خاڵ. هیلاری كلینتۆنیش لە كۆتایی ریزبەندییەكە دێت بە (152) خاڵ.
