بايدن: نابێت سنووره‌كان به ده‌ست هێزى نا رهسمييهوه بن
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه‌له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئه‌نجاميدا، جۆ بايدن گوتى: پشتيوانى ته‌واوى توركيا ده‌كه‌ين.
گوتيشى: كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ين داعش له ناوچه‌كه ريشه‌كێش بكرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى سه‌ربازى جه‌رابلووس، جۆ بايدن به بێ ئه‌وه‌ى ناوى كورد و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بێنێت، گوتى: نابێت ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا بكه‌ونه ده‌ست هێزى ناره‌سمى.
ئه‌مه له كاتێكدايه توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه رێگه نادات ناوچه سنوورييه‌كانى له‌گه‌ڵ سووريا كه ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان ده‌گرێته‌وه، بكه‌ونه ده‌ست هێزه كوردييه‌كان.
