زیاتر لە هەزار مەدەنی جەرابلووس و باب ئاوارەی عەفرین بوون

 زیاتر لە هەزار مەدەنی جەرابلووس و باب ئاوارەی عەفرین بوون
لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا، هەزار و 300 كەسی مەدەنی لە شارۆچكەكانی جەرابلووس و باب ئاوارەی سنووری عەفرین بوون.

بەهۆی ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەكان، لە شارۆچكەكانی جەرابلوس و باب هەزار و 300 كەسی مەدەنی ئاوارەی سنووری كانتۆنی عەفرین بوون.

بەپێی نوێترین زانیارییەكان هێزەكانی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد تەنیا یەك كیلۆمەتریان ماوە بگەنە نێو سەنتەری شارۆچكەی جەرابلووس، هاوكات لە بۆردوومانی جەرابلوس و شارۆچكەی باب و گوندەكانی دەورووبەری بەردەوامن.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 24-8-2016 سوپای تورکای ئۆپەراسیۆنێکی بە ئاراستەی شارۆچکەی جەرابلوس لە سنووری سووریا دەستپێکرد، هێزە تایبەتەکانی سوپاش چوونەتە ناو خاکی سوریاوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی جەرابلوس بە هاوکاری وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش ئەنجامدەدرێت.

هاوكات یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، دەستتوەردانی تورکیا لە سووریا دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەیە و بە رێككەوتن بووە لەگەڵ ئێران و سووریا.



رووداو-
Top