پڕۆفیسۆر باسكن ئۆران: ئه‌گه‌ر بارزانی ده‌وڵه‌تی كوردیی ڕاگه‌یاند پێویسته توركیا پشتگیریی بكات
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ، ئۆران پێی وایه كه هه‌ر كارێكی خراپ به‌رامبه‌ر به كورد بكرێت با كورده‌كان وای لێكنهدهنهوه كه ئه‌مه توركه وای كردووه، به‌ڵكو ده‌بێت بڵێن ئه‌مه ئه‌ردۆگانى سه‌رۆك كۆماری توركیایه وای كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت: "وه‌كو توركێك ده‌مه‌وێت بڵێم كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی خراپ به‌رامبه‌ر به كورد بكرێت، نابێت كورد بڵێت ئه‌مه توركه وا ده‌كات، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌ردۆگان تاوانبار بكات، چونكه هه‌ر ئاك پارتییه كه یه‌كێتی و برایه‌تیی كورد و تورك تێك ده‌دات. من ده‌ڵێم به‌داخه‌وه جارێ له‌گه‌ڵ كورده‌كان زۆر شت ماوه كه به یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین، وه‌لێ وا خه‌ریكه ئه‌وان دوور ده‌خرێنه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین، ئه‌ردۆگان پیاوێكی سیاسییه و زۆریش زیره‌كه، به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له لای خۆی هێڵی سووری به‌زاندووه".
ئه‌و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه سه‌ره‌تا ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد زۆر باش بوو، له مێژووی توركیادا هیچ سه‌رۆكێكی توركیا به‌و شێوه‌یه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌وروبه‌ری ئه‌ویان 180 پله گۆڕی و پرسی چاره‌سه‌رییان له گۆڕ نا.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له شه‌ڕدایه و له‌گه‌ڵ ههدهپهیشدا به هه‌مان شێوه شه‌ڕێكی مه‌ده‌نی ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوله‌نیش كه‌وتووه‌ته شه‌ڕێكی زۆر قووڵه‌وه، ئایا توركیا ده‌توانێت ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه به یه‌كه‌وه بكات؟ ئه‌و ده‌ڵێت: "جارێ به‌ر له هه‌ر شتێك گوله‌نییه‌كان كرده‌وه‌ی زۆر خراپیان له‌م وڵاته‌دا كردووه، بۆیه ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگرییان لێ بكرێت، به‌ڵام ناشبێت حكوومه‌تی توركیا هه‌موو تاوانه‌كانی خۆی بخاته ئه‌ستۆی گوله‌نییه‌كان. پاشان حكوومه‌ت ده‌بێت باش بیزانێت ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بخاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌وه و هیچ حسابێكی بۆ نه‌كات، ئه‌وكات له به‌رژه‌وه‌ندیی په‌كه‌كه ده‌بێت و زیاتر شه‌رعییه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن كه شه‌ڕ بگوازنه‌وه ناو شاره‌كان". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌تا حكوومه‌تی توركیا هیچ حسابێك بۆ كورد ناكات، بۆیه وه‌كو ئهكادیمیسیانێك پێم وایه ده‌كرێت دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئۆران له‌م دیمانه‌یه‌دا پێی وایه، ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ده‌نگی كورده‌كان له‌ده‌ست خۆی نه‌دات، هه‌روه‌ها ده‌نگی موحافیزكارهكان و نهتهوهپهرستهكانیش، بۆیه زۆر زیره‌كانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ حسابێك بۆ هه‌ده‌په نه‌كات ئه‌وكات كورده‌كان پشتی تێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان ده‌یكات سیاسه‌ت نییه، 15 هه‌زار كه‌سی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌ر به گوله‌نن ده‌ستگیر كردووه، 60 هه‌زاری دیكه‌شی له كاره‌كانیان دوور خستووه‌ته‌وه و ده‌یان مامۆستای زانكۆشی به هه‌مان شێوه دوور خستووه‌ته‌وه و ده‌یان مامۆستای ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیش، باشه پێم ناڵێین وڵات چۆن وا به‌ڕێوه ده‌برێت! با بێمه‌وه سه‌ر كێشه‌ی كوردیش كه ئێستا ئه‌ردۆگان فه‌رامۆشی كردووه، پێم وایه ئه‌گه‌ر له توركیا كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، توركیا ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت".
له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له رۆژئاوا و باشوور، به لای ئۆرانهوه ده‌بێت توركیا پێشوازیی لێ بكات نه‌ك دژایه‌تی. ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر دژایه‌تیی بكات، بۆ توركیا خراپه و پشتگیری بكات بۆ ئه‌و باش ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێی وایه كه ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌تی كوردی راگه‌یاند، پێویسته توركیا دژایه‌تیی نه‌كات، چونكه هه‌ر دوو لا پێویستیان به یه‌كترییه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "نابێت ئێستا توركیا باسی هێڵی سوور بكات و بڵێت رۆژئاوای فورات به لای توركیاوه هێڵی سووره، چونكه ئه‌وه‌ی زۆرترین شه‌ڕ به‌رامبه‌ر به گرووپی تیرۆریستیى داعش ده‌كات كورهكانن".
باسنيوز
