جۆن کێری: له‌سه‌ر هاوکاریی سه‌ربازیی دژی داعش گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له ته‌واوبووندایه
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند "له‌م حه‌فته‌یه‌دا تیمه ته‌کنیکییه‌کانی هه‌ردوو لا کۆ ده‌بنه‌وه تا دوا پلانه‌کان دابنێن بۆ ئه‌م هاوکارییه."
گوتیشی: "به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت پێمان باشه بگه‌یێنه ئه‌و ڕێککه‌وتنه." هه‌روه‌ها وه‌ک (سی‌ئێن‌ئێن) وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای بڵاو کرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به نیازی دیداری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسەکەی خۆیدا و له‌وانه‌یه دیداره‌که له دوو ڕۆژی داهاتوودا بکێت.
KDP
