کۆنفرانسی نەتەوەکانی ئێران لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت

 کۆنفرانسی نەتەوەکانی ئێران لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران بە بلاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاشکرای کردووە بڕیارە کۆنفرانسی ئەو کۆنگرەیە لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوە ببات.

بەپێی هەمان ئاگاداری ئەو کۆنفرانسە لەژێر ناونیشانی" دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراست، ئێستا و داهاتووی ئێران" ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت و لە ڕۆژی شەممە 27.08.2016دا بەڕێوە دەچێت.

کۆنفرانسە لە دوو پانێلی پێش نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ و بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، عەرەب، بەلووچ، ئازەری، تورکەمەن و.. نەتەوە و ئیتنیکەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا ئەم تەوەرانە بخرێنە بەرباس و باسیان لەبارەوە بکرێت.

- گۆڕانکارییەکانی ناوچە و ڕۆڵی گەلانی بندەست لە ئێرانی داهاتوو.

- دەستتێوەردانی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی لەسەر سەرکوتکردنی گەلانی ئێران.

کۆنگرەی نەوەتەکانی ئێران ڕێکخراوێکی فەرمیی سیاسیی نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێرانە و بەتایبەت پارت و ڕێکخراوە دژبەر و ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دایان مەزراندووە و باوەڕیان بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و دامەزرانی سیستەمێکی فیدراڵ و دیموکرات لە ئێران هەیە کە هەموو نەتەوە و ئیتنیکەکان تێیدا ڕۆڵ و کاریگەرییان هەبێت.

لە پێکێهێنان و ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەو کۆنگرەیەدا پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەوری سەرەکی دەگێڕن.








باسنيوز


Top