ئەمساڵ داعش ٨٩ منداڵی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌کارهێناوە
ناوه‌ندی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئه‌مریکا بڵاوی کرده‌وه که داعش هه‌وڵی زۆری داوه تا ڕیزه‌کانی پڕ بکات له منداڵ و بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌کاریان بهێنێت.
ناوه‌نده‌که له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له پێگه جیهادییه‌کاندا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و زانیارییه‌ی له مانگی کانوونی دووه‌می ٢٠١٥ تا کانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به‌ژماره ٨٩ منداڵ بۆ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌کارهاتوون و بە هۆیەوە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە هه‌موو ئه‌و منداڵانه پێشتر له ئۆردوگاکانی داعش ڕاهێنانیان پێکراوە و مێشکیان شۆراوه‌ته‌وه.
شایانی باسە، جگە لە ئامارەکانی ئەو ڕاپۆرتە کە تا سەرەتای ئەمساڵە، لە چەندین کردەوەی خۆکوژیی دیکەی داعشدا منداڵ بەکار هاتووە، لەوانە، تەقینەوەی خۆکوژیی ئەم دواییەی شاری غازی عەنتابی تورکیا کە بەپێی هەواڵەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکەی داعش لە ڕێی منداڵێکەوە ئەنجام دراوە.
هەروەها شەوی ڕابردووش هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک توانیان مێرمنداڵێک دەستگیر بکەن کە بە نیاز بوو بە پشتێنیکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی لە ناو شاری کەرکوکدا بتەقێنێتەوە.
ئەو منداڵە بە ڕەگەز عەرەب بوو و وەک ئاوارەی شاری موسڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە کەرکوک دەژیا.
باسنيوز
