نرخی نەوت دابەزی
پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (2016/8/22) لە سەعات (5:15)ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (49) دۆلار و (48) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (47) دۆلار و (84) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو، دوای دابەزینێکی بەرچاو دووبارە نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی (51) دۆلار.
وابڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلوول وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
باسنیوز
