فه‌یسه‌ڵ قاسم: له‌سه‌ر فه‌رمانى ئه‌مریكا بۆردوومانى حه‌سه‌كه ڕاگیرا
فه‌یسه‌ڵ قاسم، میدیاكارى ناسراوى عه‌ره‌ب، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له فه‌یس بووك، به‌شێوه‌ى ڕه‌خنه ئامێز، ده‌نووسێت :" ئه‌مریكا پێویستى به‌وه نه‌بوو بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ر بكرێت، فڕۆكه‌كانیشى بۆ حه‌سه‌كه نه‌نارد بۆ پاراستنى هاوپه‌یمانه‌كانى، ته‌نها داواى له ڕ‌ژێمى سووریا كرد بۆردوومان ڕابگرێت، ڕاسته‌وخۆ بۆردوومان ڕاگیرا".
ئه‌و میدیاكاره، ده‌شنووسێت :" ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت بۆردوومانى ناوچه‌كانى دیكه‌ى سووریا ڕابگیرێت، فه‌رمانى ده‌كرد و ڕاده‌گیرا، به‌ڵام وادیاره بۆردوومانه‌كان به ده‌ستخۆشى ئه‌و و ڕێنماییه‌كانى ئه‌و ده‌كرێت".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانى له لایه‌ك و هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌لایه‌كى دیكه درووست بوو.
به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 35 كه‌س كوژراون كه پێنجیان هاووڵاتین.
باسنيوز
