"له‌مه‌ودوا داعش منداڵان بۆ كاری تیرۆریستی به‌كاردێنێ"
غه‌یاس سورچی، گوته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی 9ی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕايگه‌یاند: "دوای شكستی داعش له شاری تكریت و ڕومادی، له شارۆچكه‌ی فه‌لووجه، هه‌روه‌ها شكستی داعش له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ، ئێستا داعش بێ ئومێد بووه له‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و ناوچانه به ده‌ست بێنێته‌وه".
غه‌یاس سورچی ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه: "داعش ده‌یه‌وێت ستراتیژیه‌تی خۆی بگۆڕێت، پێم وایه ئه‌و ستراتیژیه‌ی كه داعش ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت، زۆر ترسناكتره كه خاكی به‌ده‌سته‌وه بێت، بۆیه داعش شكستی خواردووه و ده‌یه‌وێت كرده‌ی تیرۆریستی زیاد بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش منداڵان به‌كاربهێنێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵ، گوتیشی: "په‌یوه‌ندیم به چه‌ندین كه‌سی شاری مووسڵ كردووه، پێیان گوتین كه داعش زۆربه‌ی منداڵانی ناردووه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ، چونكه چه‌كداره‌كانیان ڕایان كردووه و ئێستا ئه‌و منداڵانه‌یان هێناوه‌ته به‌ره‌ی جه‌نگ كه دوو ساڵه له مووسڵ مه‌شقیان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌و منداڵانه‌ش، له ڕێگای په‌روه‌رده‌ی داعشه‌وه ڕاهێنراون".
باس‌نیوز
