نووسەری كتێبی چۆنیەتیی كوژرانی بن لادەن سزای پێبژاردنی بۆ دەرچوو
دەگوترێ ئەمریكا بە ھۆی وەرنەگرتنی مۆڵەتە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو كتێبە ئەو بڕە پارەیە لە میت بیسوونێت وەردەگرێت و ئەویش قبووڵی كردووە پارەكە بە حكوومەتی ئەمەریكا بدات.
بیسوونێت بە ناسناوی ماڕك ئۆئین كتێبەكەی بە ناوی NO EASY DAY واتە ڕۆژێكی سەخت، لە ساڵی 2013 بڵاو كردەوە، ئێستاش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بە حكوومەتی ئەمەریكا بدات و لە بەرامبەریشدا حكوومەت لە چاپی كتێبەكەی و زانیارییەكانی ناورۆكی خۆش دەبێت.
ئۆسامە بن لادەن، ڕێبەری ئەلقاعیدە ساڵی 2012 لە ھێرشێكی لەناكاوی ھێزی دەریایی ئەمریكا بۆسەر شوێنی مانەوەی لە ئەبیەت ئابادی پاكستان كوژرا و دواتریش تەرمەكەی خرایە ئاوی زەریاوە.
بەپێی یاساكان ئەندامانی بەشدار لەو ھێرشە مافی ئەوەیان نییە زانیاری لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بڵاو بكەنەوە.
باسنيوز
