ئێران: گرووپێکی سەر بە داعش لە کرماشان دەستگیر کران
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیرنا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەم بارەوە بڵاوی کردوەتەوە، "دوێنێ شەممە لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی هیزە ئەمنییەکانی ئیران لە دەوروبەری کرماشان لەگەڵ گرووپێکی "تیرۆریستیی تەکفیری"ی سەر بە داعش دەستگیر و زیندانی کراون."
پێنج ڕۆژ لەمەوبەر هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی سیاسیی پارێزگای کرماشان ڕایانگەیاند کە لەناو شاری کرماشان و لە شاری جوانڕۆ چەند ئەندامێکی داعشیان کوشتووە و کە چەک و تەقەمەنی و پشتێندی بۆمبڕێژکراویان پێ بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەرزارەتی ئیتلاعاتی ئێران "ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشیی هێزە ئیتلاعاتییەکان و سوپای پاسداران ئەنجام دراوە."
لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمنی و دادوەریی ئێران، هەواڵی کوژرانی چەندین ئەندامی داعش و دەسگیرکردنی چەند گرووپێکی سەر بە داعشیان لە کرماشان و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کردووەتەوە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا نزیکەی 50 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون، 29 کەس لەو بەندکراوانە لە چالاکوانانی مەزهەبی و سەلەفییە توندڕەوەکان بوون.
باسنيوز
