کەجەکە: لەسەر داواى چەند وڵات و لایەنێک ئامادەین بۆ ئاشتى ئەگەر تورکیا هەنگاو بنێت

سەرۆكایەتیی كۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی جدی بنێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی، ئەوا هەرچی بکەویتە سەر ئەوان جێبەجێى دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، کە ئەمڕۆ ٢٠ى ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، لەسەر داوای چەند وڵاتێک و چەند لایەنێکی دۆست لە هەرێمی کوردستان و هەدەپە داواکراوە کێشەی کورد لەتورکیا بە ڕێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان وتوویانە گفتوگۆ پێویستە و داوای ئاشتیان کردووە، بەڵام دەبێت دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی جدی بۆ ئاشتی بنێت و ئەوکات هەرچی بکەوێتەسەر ئەوان ئەنجامی دەدەن.

کەجەکە ڕاشیگەیاندووە، بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی، پێویستە دەوڵەتی توركیا هەنگاوی یەكەم بنێت و ئەگەر ئەوان هەنگاوی جدی بنێن، ئەوانیش بۆ پرۆسەکە ئامادە دەبن.

کەجەکە دەشڵێت، ئەگەر تورکیا بیەوێت لە ماوەی مانگێكدا پرسی کورد چارەسەر دەبێت و ئاشتی بۆ توركیا دەگەڕێتەوە، بەڵام پێویستە تورکیا بە جدی هەنگاو بۆ چارەسەرکردنى پرسی كورد بنێت.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، کەجەکە مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ئاشکراکردووە و دەڵێت، دەبێت تورکیا نیازپاکی خۆی بسەلمێنیت ئەویش دوای ئەوەی وەفدێكی پەرلەمانی توركیا كە پەرلەمانتارانی هەدەپە لەناویاندا بێت بچنە ئیمراڵی و ئەوکات ڕاستەوخۆ گفتوگۆکان دەستپێبكاتەوە.

Top