ڕای بەشێک لە ژنانی ئەمریکا لەسەر دەنگدان بە هیلاری کلینتن
لەگەڵ ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا خەڵک دابەش دەبن بە سەر پارتە جیاوازەکاندا هاوکات هەندێکیش بەهۆکاری رەگەزی یان ئاینی یان نەتەوەیی کاندیدەکان هەڵدەبژێرن، بوونی هیلاری کلینتۆن وەک ژنێک هەڵبژاردنەکە جیاواز تر دەردەخات، بە پێی هەندێک راپرسی کە میدیاکانی ئەمریکا باڵاویانکردووەتەوە ٪٥١ ژنان دەنگ بە هیلاری دەدەن.
خانمە لیبراڵەکانی ویلایەتی تەکساس بەدەر لە کۆر و کۆبوونەوە داخراوەکانیان بەشێکی کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ ژەمەخۆردنەکانیان تێکەڵ دەکەن و لەکەشێکی کراوەدا باسی کار و پلان و چالاکیەکانیان دەکەن.
کەم نین ئەو ژنانەی کەلەمێژوودا بوونەتە سەرۆک، بەڵام بەهەڵبژاردنی هیلاری بۆ سەرۆکی ئەمریکا مێژووی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگۆرێت، بەوەی کە بۆیەکەمجارە ژنێک ئەو پۆستە وەردەگرێت.
هەندێک لەخانمە ناودارەکانی ئەمریکا دژی پارتی دیموکراتن و پێیان شیاو نییە خانمێک ببێت بە سەرۆکی وڵاتەکەیان، سۆزان سەرەندۆنی کە ژنە سینەما کارێکی بەناوبانگە هەرچەندە هاو پارتی هیلارییە، ئاماژە بەوە دەکات کە هیلاری ترسناکترە لە دۆناڵد ترەمپ، بەڵام ئەم دەنگانە کەمینەن و نەبوونەتە هۆی لاوازکردنی هیلاری کلینتۆن، بەڵکو بە هۆی خۆ کاندید کردنی خانمێکە وا پێش بینی دەکڕێت زۆرینەی دەنگی خانمانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەم خانمە بێت.
