چه‌كدارانی داعش كچانی منداڵ به زۆر به‌شوو ده‌ده‌ن
عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شاری مووسڵ ڕایگه‌یاند: "خه‌ڵكێكی زۆر له‌ناو شاری مووسڵ ده‌ستگیركراون و به زۆر هێنراونه‌ته ناو ڕیزه‌كانی داعش، به‌شێكیان به تموحی ژنهێنان و هاوسه‌رگیری كاتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون".
به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شاری مووسڵ، گوتیشی: "له ماوه‌ی ڕابردووش چه‌ندین دۆسیه‌ی گرنگ له‌و باره‌وه ئاشكرابوون كه له دامه‌زراوه‌كانی داعش كچانی منداڵیان به‌مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیری به چه‌كداره‌كانیان داوه و به‌شێكیان به زۆر له ماڵان ده‌رهێنراو و ڕفێنراون".
یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی داعش به‌ناوی حه‌مزه ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌دایك بووی 1993یه و له‌گه‌ڵ كچێك به‌ناوی یوسڕا خالید قه‌دوه‌ری، هاوسه‌رگیریان بۆ كراوه كه به‌پێی قسه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێنراوه.
باس‌نیوز
