سه‌ریان بچێ نوێژیان ناچێ كه‌چی بێ ئه‌مان خواردنه‌وه‌ی كحولی بۆ ئێران ناچێ
ئه‌و كاسبكارانه ئێستا كارى ئاودیوكردنى (خواردنه‌وه كحولییه‌كان) له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئێران ده‌كه‌ن، به قسه‌ى خۆشیان ئه‌و كاره‌یان هه‌م لاى پاسداران قه‌ده‌غه كراوه و هه‌م لاى خێزانه‌كانیشیان ئاشكرایان نه‌كردووه، نه‌وه‌ك رێگرییان لێ بكرێت.
یه‌كێك له‌و كاسبكاره به ته‌مه‌نانه‌ى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران رايگه‌یاند: "من دانیشتووى شارى پیرانشارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌م و نزیكه‌ى 20 ساڵ ده‌بێت كارى هێنان و ئاودیوكردنى كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كه‌م، ئێستاش زیاتر مه‌شروبات و (خواردنه‌وه كحولییه‌كان) له باشووره‌وه ئاودیوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌ى ئێمه‌ى ده‌یكه‌ین، هه‌م له‌لاى پاسدارانى ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كراوه و هه‌میش له‌لاى به‌شێكى زۆرى خێزان و خانهوادهكانى ئه‌و كاسبكارانهى له‌گه‌ڵ ئێمه كار ده‌كه‌ن به كارێكى باشى نازانن، هه‌ربۆیه‌ش له‌لاى خێزانه‌كانیان ئه‌م كاره‌یان ئاشكرا ناكه‌ن".
ئه‌و كاسبكاره ئاماژه‌شى به‌وه دا: “كاره‌كه‌ى ئێمه به كۆڵه‌پشت و به پشتى وڵاخهكانه، به‌ڵام من خۆم زیاتر به كۆڵه‌پشت ئاودیویان ده‌كه‌م، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌ڕه‌تێك بڕى 50 تا 60 هه‌زار دینار له خاوه‌نه‌كانیان وه‌رده‌گرم و توانیومه له‌و رێگه‌یه‌وه بڕه داهاتێك بۆ خۆم و خێزانه‌كه‌م دابین بكه‌م، له‌كاتێكدا كاره‌كه‌مان زۆر مه‌ترسیداره".
كاسبكارێكى دیكه‌ى ته‌مه‌ن 50 ساڵ، خه‌ریكى پێچانه‌وه‌ى بارهكهى بوو، ئاماژه‌ى به‌وه دا: "ئه‌گه‌رچى به‌هۆى رووداوى مین له سنوورى نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان قاچێكم زیانى به‌ركه‌وتووه و له كاتى رۆیشتندا ئاسایى نیم، كه‌چى ئه‌مه نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كه‌مدا و ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه كار و كاسبیم له‌سه‌ر كارى قاچاخچییهتیى سنوور بووه، كه به پشتى ئه‌سپ و هێستر و زۆربه‌ى جارانیش به كۆڵه‌پشت له سنوورى حاجى ئۆمه‌ران هێناومن بۆ ئه‌م دیوه‌ى هه‌رێم و به هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌ودیوى ئێران، زیاتریش كه‌لوپه‌له وردهواڵهكانم هه‌ڵگرتوون، له‌گه‌ڵ پاكه‌ت و ده‌رمان و خواردنه‌وه‌كان ...هتد".
وه‌ك ئه‌و كاسبكاره ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌م راهاتووم و زۆربه‌ى هاوڕێیان و ناسیاوانم ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه، دیاره ئێستا زیاتر كارى (خواردنه‌وه كحولییه‌كان) ده‌كه‌م و ئاودیوى كۆمارى ئیسلامی‌یان ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌و بارانه له سنوور ده‌ستگیر بكرێین، سزاكه‌مان زۆر قورس ده‌بێت و هه‌م زیانى ماددیمان به‌رده‌كه‌وێت و هه‌م دووچارى به‌ندكردن و لێپێچینه‌وه ده‌بینه‌وه".
كاسبكارێكى دیكه‌ى سنوور به‌ترسه‌وه قسه‌ى بۆ ده‌كردین، هۆكاركهشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه نه‌وه‌ك سوپاى پاسداران به كاره‌كه‌ى بزانن و ئازارى پێ بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌كه‌شى به هه‌مان شێوه، چونكه نه‌یشارده‌وه كه تا ئێستا له‌لاى خێزانه‌كه‌ى ئاشكراى نه‌كردووه كه كارى بردن و ئاودیوكردنى (خواردنه‌وه كحولییه‌كان) ده‌كات و گوتى: "من نوێژیش ده‌كه‌م و رۆژووش ده‌گرم، به‌ڵام سه‌ختیى ژیان له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان وای كردووه مرۆڤ په‌نا بۆ جۆره‌ها ئیش و كار ببات و گیانى خۆى بخاته مه‌ترسییه‌وه، بۆ نموونه ئه‌و كاره‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین زۆر مه‌ترسیداره و چه‌ندین جار له رێگا دووچارى كاره‌سات بووینه‌ته‌وه و كاسبكاره‌كان بوونه‌ته قوربانى ته‌قه‌ى پاسداران و مین و ته‌قه‌مه‌نى و رووداوه سروشتییه‌كان".
ته‌نانه‌ت له رۆژانى رابردوودا له‌گه‌ڵ كاسبكارانى سنوور خه‌ریكى گواستنه‌وه‌ى چه‌ند كه‌لوپه‌لێك بووین و به رێگه‌ى نایاساى ئاودیوى ئێرانمان ده‌كرد، وه‌ك پاكه‌ت و مهشڕوبات و ئه‌و جۆره شتانه، كه‌چى كه‌وتینه ناو مه‌فره‌زه‌ى پاسداران و له هه‌موو لاوه گولله‌باران كراین، زۆر به ئاسته‌م توانیمان خۆمان رزگار بكه‌ین، له‌و شه‌وه‌دا ته‌واوى كه‌لوپه‌له‌كانمان له‌ده‌ست چوو، به‌شێك له‌و كاسبكارانهى كه له‌گه‌ڵ مندا بوون به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان ئاودیوى ئێران كرد، ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌و دیوه‌ى هه‌رێمى كوردستان".
