شه‌ڕ له حه‌سه‌كه ده‌ستى پێكرده‌وه و كوژراو هه‌یه
دانیشتووانى شارى حه‌سه‌كه، به تۆڕى هه‌واڵى (BBC)ـیان ڕا گه‌یاند :" هێزه‌كانى یه‌په‌گه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ى ساعیقه له خۆرئاواى شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه گه‌ڕه‌كى نه‌شوه‌ى خۆرئاوا كه تیایدا باره‌گاكانى به‌رگرى نیشتمانى سه‌ر بهڕژێمهكهى ئه‌سه‌دى تیادایه، هه‌روه‌ها شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كى عومران و غویران له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه، ڕووی داوه".
تۆپه‌كانى حكوومه‌ت كه سه‌ر به فه‌وجى 123ى هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانین، پشتیوانیی هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تیان كرد و بۆردوومانى پردى به‌یرووت كه هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى غویران و گه‌ڕه‌كه سه‌ربازییه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كرد. به‌ڵام هیچ بۆردوومانێكى فڕۆكه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌ت، تۆمار نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كانى نێو (یه‌په‌گه)ش، ڕایان گه‌یاند :" هێزه‌كانمان توانییان بازگه‌ى مه‌شته‌ل كۆنترۆڵ بكه‌ن".
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا، هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانى، ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه به ته‌واوه‌تى گه‌ڕه‌كى (زهوور)ـیان كۆنترۆڵ كردووه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ى (كه‌لیمه) و قوتابخانه‌ى (ئه‌مه‌ل) له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه كۆنترۆڵ كراون، هاوكات پاسه‌وانى سنوور كه سه‌ر به حكوومه‌تن، باره‌گایه‌كى یه‌په‌گه‌یان له كافتریای هاڤان له ناوه‌ڕاستى شاره‌كه، گه‌مارۆ داوه.
به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كانیش، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 35 كه‌س كوژراون كه پێنجیان هاووڵاتین.
باسنيوز
