پیاوێک ھەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی دەبڕێت

پیاوێک ھەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی دەبڕێت
پیاوێکی ڕووسی، بڕیاری داوە ھەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی ببڕێت، ھۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێنتەوە، کە خێزانەکەیەی لە لایەن پۆلیسێکی وڵاتەکەی دەستدرێژی کراوەتە سەر.

ماڵپەڕی (مێترۆ)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، پیاوێکی ڕووسی تەمەن 40 ساڵ، کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لەگەڵ خێزانەکەی بەھۆی زیاد مەستبوونەوە دەستگیر کراون، پیاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە ھەمان شەودا، کارمەندێکی پۆلیسی ڕووسیا، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر خێزانەکەی.

ئەم پیاوە ڕووسییە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای بەربوونیان لە زیندان، چەندین جار سەردانی بنکەی پۆلیسی وڵاتەکەی کردووە و داوای یاسایی لەسەر ئەو پۆلیسە تۆمار کردووە، کە دەستدرێژی کردووەتە سەر خێزانەکەی، بەڵام ئەوان وەڵامیان نەداوەتەوە و دەڵێن: "کاری لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە".

دوای ئەوەی پۆلیسی ڕووسیا ھیچ یاریمەتییەکی ئەم پیاوەی نەدا، بڕیاری دا تا ئەو کاتەی پۆلیسەکە دان بە تاوانەکەی دادەنێت، ھەموو دووشەممەیەک پەنجەیەکی خۆی ببڕێت و وێنە و ڤیدیۆکەشی بڵاو بکاتەوە، کە تا ئێستا دوو پەنجەی خۆی بڕیوە.

دوای ئەم ڕووداوانەش، پۆلیسی ڕووسیا سزای ئەم پیاوە 40 ساڵەیان داوە و بەوە تۆمەتباریان کردووە، کە پۆلیسی وڵاتەکەی بەم تاوانە تۆمەتبار کردووە.

Top