ئەمریكا 400 ملیۆن دۆلارى داوهته ئێران
رۆژنامەکە ئاشكرای کرد لە 17 نیسانی ئەمساڵ و دوای ئەوەی ئەمریكا دڵنیابوو ھاووڵاتییە دەستبەسەركراوەكانی لە فڕۆكەی سویسدا نین ئیزنی رەوانەكردنی ئەو پارەیەی بۆ ئێران نەدا.
كۆمارییەكانی ئەمریكا سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان باراك ئۆباما بەوە تۆمەتبار دەكەن 400 ملیۆن دۆلاری داوەتە ئێران، دەگوترێ ئەو پارەیە بەشێك لە قەرزی ئەمریكایە بۆ ئێران لە سەردەمی حكوومەتی پێشووی ئەو وڵاتە، بەڵام ھەندێك لایەن دەڵێن ئەو پارەیە لە بەرامبەر ئازادكردنی سێ زیندانی ئەمریكی دراوەتە ئێران.
