6 پۆلیس و سەربازی تورك له‌ بیتلیس ده‌كوژرێن

 6 پۆلیس و سەربازی تورك له‌ بیتلیس ده‌كوژرێن
چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له‌ ئێستە له‌ ناوچه‌ی خزانی سه‌ر به‌ شاری بیتلیس شه‌ڕ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و پۆلیسی توركیا رووی دا و له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێكی توركیا كوژرا. هێزێكی زۆری توركیاش بۆ به‌رگریكردن له‌ پۆلیسی توركیا چوونه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، به‌ڵام بۆمبێكیان پێدا ته‌قیییه‌وه‌ و 5 سەرباز كوژران.

له‌ ناوچه‌ی خزانی سه‌ر به‌ شاری بیتلیس شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سه‌ربازانی توركیا رووی دا، له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێك و 5 سه‌ربازی تورك كوژران.

له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا په‌كه‌كه‌ بۆمبێكی به‌ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیادا ته‌قانده‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 5 سه‌رباز و پاشان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ توانیان خۆیان رزگار بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزێكی زۆری توركیا به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ رۆیشتوون و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ له‌ ناوچه‌ی خزان 5 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه‌.
Top