6 پۆلیس و سەربازی تورك له بیتلیس ده‌كوژرێن
له ناوچه‌ی خزانی سه‌ر به شاری بیتلیس شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان په‌كه‌كه و سه‌ربازانی توركیا رووی دا، له ئه‌نجامدا پۆلیسێك و 5 سه‌ربازی تورك كوژران.
له شه‌ڕه‌كه‌دا په‌كه‌كه بۆمبێكی به‌ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی توركیادا ته‌قانده‌وه كه بووه هۆی كوژرانی 5 سه‌رباز و پاشان چه‌كدارانی په‌كه‌كه توانیان خۆیان رزگار بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزێكی زۆری توركیا به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه رۆیشتوون و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش له ئاسمانه‌وه به دوای ئه‌و چه‌كدارانه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه له ناوچه‌ی خزان 5 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه.
