نرخی نەوت بەرز بووەوە
پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/8/18) لە سەعات (5)ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (50) دۆلار و (24) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (47) دۆلار و (56) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە دوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوڕوپا نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد و بەشێوەیەک نرخەکەی لە سەرووی (50) دۆلارەوە بۆ خوار (40) دۆلار دابەزی، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دووبارە نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
وابڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلوول وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.
باسنيوز
