په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا کار لەسەر تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە ژنان دەکات
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له بروکسل ڕایگه‌یاندووه له مانگی تشرینی یه‌که‌مدا له باره‌گای سه‌ره‌کیی په‌رله‌مانه‌که سیمینارێک ڕێک ده‌خات بۆ باسکردنی ڕه‌هه‌نده یاساییه‌کانی بردنی داعش بۆ به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامی داون له عێراق و سووریا.
به‌یاننامه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هه‌موو به‌ڵگه‌ی تاوانباریی داعش له به‌رده‌سته، له‌سه‌ر گرتن و کوشتن و بەدیلگرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و دەستدرێژیی تاک و کۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر ژنان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ژنان به دڕندانه‌ترین شێوه له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت ئه‌و ڕێکارانه‌یه که پێویسته به پێی یاسای گشتیی نێوده‌وڵه‌تی بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی داعش ببرێته به‌رده‌م دادگای نێوه‌وڵه‌تی". هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە دەکات کە شاره‌زایانی یاسا و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و دادگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌کادیمیای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ یاسا و په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماده‌ی گفتوگۆکه ده‌بن.
KDP
