22 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێدارەن لە ئێران
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان هەندێ لەو ڕیکخراوانەی کە ئەو بەیاننامەیان بڵاو کردووەتەوە، بریتین لە "کەمپینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران، ناوەندی بروومەند، ئارتیکل 19، ناوەندی سیامەندی پوورزەند، یان هاوپەیمانیی جیهانیی لەدژی سێدارە، هەروەها ڕێکخراەەکانی مافی مرۆڤی ئیتنیکەکانی ئێران وەک عەرەب و ئازەرەی و کوردەکان."
لەو بەیاننامیەدا هاتووە "جیا لە جێبەجێکردنی سزای سێدارە، دانپێدانانی زۆرەملێ، ئازار و ئەشکەنجە و ڕاگرتن لە ژوورە تاکەکەسییەکان، لەو کردارە دژی مرۆییانەن کە ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێران لەناو گرتووخانەکان لەدژی بەندکراوان گرتوویانەتە بەر."
لە ماوەی 20 رۆژی ڕابردوودا لە گرتووخانەکانی ئێران زیاتر لە 50 بەندکراو لەسێدارە دراون، کە بەپێی ئامار و بەڵگەکان 41 کەس لەو لەسێدارە دراوانە کورد بوون.
باسنیوز
