دوو رۆژە فڕۆكە شەڕكەرەكانی رووسیا لەبنكەیەكی سەربازی لە نزیك شاری ھەمەدانی ئێران جێگیركراون، لەوێوە بەرەو سووريا و بوردوومانكردنی ئامانجەكانیان دەچن، ئەو فڕۆكانە بەسەر ئاسمانی رۆژھەڵات و باشووری كوردستاندا تێدەپەڕن، ئەو ھاوكارییە نوێیەی ئێران و رووسیا لەناوخۆی ئێران و دەرەوە كاردانەوەی لێكەوتووهتەوە.