راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیا توركیا توڕه ده‌كات
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا (ARD) شه‌وی رابردوو راپۆرتێكی نهێنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، توركیا بووه‌ته مۆڵگه‌ی گروپه ئیسلامییه‌كان‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا"له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه سۆزی هه‌یه" بۆ گروپی ئیخوان موسلمینی میسر و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه‌و گروپه ئیسلامییه چه‌كدارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.
به‌پێی ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی هه‌بوو بۆ ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵه ئهڵمانییهكهو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه"ئه‌و ده‌نگۆیانه بریتیه له دهرخستنێكی نوێی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته خراپ و گه‌نده‌ڵه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵدایه بۆ لاوازكردنی وڵاته‌كه‌مان له‌رێگای هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌رۆك و حكومه‌تی ئێمه".
هاوكات به‌پێی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا كردووه له‌باره‌ی ڕاپۆرتهكهوه ڕوونكردنه‌وه بده‌ن.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس ستیفان سیبێرت، وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ڕه‌تیكردۆته‌وه قسه له‌سه‌ر راپۆرته‌كه بكات كه كه‌ناڵی ARD ڕایگه‌یاندبوو زانیارییه‌كانی ناو ڕاپۆرته‌كه نهێنینو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه واژۆكراوه‌و نێردراوه بۆ په‌رله‌مانتارانی پارتی لینكه‌ی چه‌پڕه‌وی ئه‌ڵمانیا.
سیبێرت ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو هێشتا ئه‌ڵمانیا وه‌كو هاوبه‌شێك له‌شه‌ڕی دژی داعش له توركیا ده‌ڕوانێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا وتیشی"ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن جوهانس دیمیرۆس، جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیاوه واژۆكراوه و نه تۆماس دی مایزێر وه‌زیری ناوخۆ و نه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاگادارنین".
ڕونیشیكردۆتهوه"كاتێ خه‌ڵك كارده‌كه‌ن، ڕه‌نگه هه‌ڵه ڕووبدات"
توركیا‌و ئه‌ڵمانیا له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار بارگرژیی له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا دروست بوو، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه تا ئه‌نقه‌ره یارمه‌تی بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بهگشتیو ئه‌ڵمانیا به تایبه‌تی كه پشكی شێری به‌ركه‌وتوه له هاتنی په‌نابه‌راندا.
ڕۆیته‌رز-
