ئەمەریکا لە پەیەدە نیگه‌رانه.. په‌یه‌ده سیاسه‌تی ڕژێمی سووریا دووباره ده‌كاته‌وه
بەرپرسی کۆمیتەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا، لە ھەرێمی کوردستان (نەواف رەشید)، راگەیاند "خۆنیشاندانەکانی خه‌ڵكی رۆژئاوای کوردستان كه لە زۆرینەی شارەکان ئەنجام دران، ئەمە سەرەڕای رێگرییه‌كانی پەیەدە، بۆ سهركۆنهكهردنی سیاسەتی نادروستی پەیەدە به‌رانبه‌ر به هه‌وادار و ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و ئیداره‌دانی تاكڕۆییانهیانه له ڕۆژئاوای كوردستان.''
(نەواف رەشید) ڕایگه‌یاند، لە دێریک، پەیەدە لایەنگرانی خۆیان بردووه تا رووبەڕووی خۆپیشاندەران ببنه‌وه، كه بە ھۆی پشێوی نانهوهیانەوە چه‌ندان خۆنیشاندەر بریندار بوون.
(رەشید)ده‌ڵێ، ''ئێمە هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان نابین له‌به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی په‌یه‌ده و لە کار و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین، بۆ گوشار دروستكردنیش، کۆنسووڵخانەکانی وڵاتان لەو پێشێلکاری و کردەوانەی پەیەدە ئاگادار دەکەینەوە.''
ئه‌و گوتیشی، ''دوێنێ سێشه‌ممه، سەردانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکامان کرد و ئەوانیش لە کردەوەکانی پەیەدە ناڕازی بوون و پشتگیریی ئێمەیان کرد. به‌رپرسانی كۆنسووڵخانهی ئه‌مه‌ریكا باسیان لەوە کرد ئەو کردەوانە خزمەتی کورد ناکات، ئێمەش لای خۆمانه‌وه گوشار دەکەین، چونکە ئەمە ئەوە دەگەیێنێت ئەوانە(په‌یه‌ده) دەیانەوێت دکتاتۆریەتی رژێمی سووریا دووبارە بکەنه‌وه، کە ئەمە بۆ ئێمە و کوردیش خراپە.''
ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی هاوكات ده‌ڵێ، ''سەردانی ھەموو کۆنسووڵخانەکانی دیکەش دەکەین و لە پێشێلکاریەکانی پەیەدە ئاگاداریان دەکەینەوە، ئەمڕۆیش سەردانی کۆنسووڵخانەی تورکیا و ھۆڵەندا دەکەین.''
ئه‌و به‌پرسه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمی كوردستان زانیارییشی دا كه، تاوەکو ئێستا نزیکەی 15سەرکردە و ئەندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان لەلایەن پەیەدەوه گیراون و هێشتا ئازاد نەکراون.
KDP
