توركیا 38 هه‌زار زیندانی ئازاد ده‌كات
به‌كر بۆزداغ وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند، به‌پێی بڕیارنامهكی یاسایی 38 هه‌زار به‌ندكراو ئازاد ده‌كرێن، كه تا پێش یه‌كی تهمموز زیندانی كرابوون به تاوانی جۆراوجۆر.
به‌و پێیه ئه‌و پڕۆسه‌یه، ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له‌دوای 15 ی ته‌مموزی رابردووه‌وه ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.
بۆزداغ وتیشی "ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه له‌چوارچێوه‌ی لێبوردنی گشتیدا نیین".
ئه‌و بڕیاره ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه تاوانباركراون به كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست یان هه‌وڵی كوشتنی دابێت، یان ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌و بازرگانیكردن به‌و ماددانه‌وه زیندانی كراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن و نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌تیان ئاشكراكردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی به تیرۆر تاوانباركراون ئازاد ناكرێن.
وه‌زیری دادی توركیا جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه سه‌ره‌ڕای ئازادكردنیان، له‌ژێر چاودێریدا ده‌مێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ی سزاكانیان ته‌واوده‌بێت.
خه‌ندان
