فرۆكەكانی روسیا بۆ یەكەمین جار لە ئێرانەوە هەڵدەستن و شارەكانی سوریا بۆردومان دەكەن
لە هێرشەدا كە ئەمرۆ سێشەمە 16ی ئابی 2016 ئەنجامیاندا، فرۆكەكانی روسیا لە فرۆكەخانەی هەمەدانەوە لە رۆژئاوای ئێرانەوە هەستان و هەر سێ شاری حەلەب و ئەدلب و دیرزوریان بۆمبابارانكرد.
وەزیری بەرگری روسیا دوای ئەم هێرشانە رایگەیاند ، پاش ئەوەی مۆسكۆ فرۆكەكانی خۆی لە بنكە هێزە ئاسمانیەكانی ئێران بڵاوكردەوە ئەمرۆ سێ شەمە لە فرۆكەخانەی هەمەدانەوە لە رۆژئاوای ئەو فرۆكانە هەستاون و هێرشەكانی خۆیان بۆسەر هەرسێ شارەكە ئەنجامداوە، لەم هێرشانەدا فرۆكەی لە جۆری تۆپۆلۆڤ 22M3 و سیخۆی 34 و لە هێرشەكەدا بەشدار بوون ، دیارە لەو كاتەوەی كە روسیا بەشداری لەشەری سوریا كردووە بۆ مانەوەی رژێمەكەی ئەسەد، ئەمە یەكەمین جارە فرۆكەكانی لە ئێرانەوە بۆ مبابارانی ناو سوریا بكات.
وەزیری بەرگری روسیا دوای ئەنجامدانی ئەم هێرشانە رایگەیاندن، كە هێرشەكان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ( داعش) و هەروەها ئەو گروپانەی كە پاشكۆی ئەلقاعیدەن وەك بەرەی نوسرە كە لەم ماوەی دوایی ناوی خۆی گۆریووە بۆ بەرەی فەتح لە شارەكانی حەلەب و ئەدلب و دیرزور بە ئامانج گرتووە، هەردوو گروپەكەش لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە بە تیرۆریست ناسراون
هەروەها بەپێی راپۆرتی میدیاكانی رووسیا، حكومەتی روسیا دوای لە بەغداو تاران كردووە كە بواری بدەن بۆ ئەوەی رۆكێتی كرۆز لە دەریای قەزیونەوە بەسەر ئێران و عێراقدا بروات بۆ ئەوەی بۆمبابارانی ئامانجەكانی لەناو سوریا بكات؟
