بان كی مۆن داوادەكات بۆ یەكەمین جار خانمێك ببیتە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان

بان كی مۆن داوادەكات بۆ یەكەمین جار خانمێك ببیتە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان
گوڵان - رویتەرز
بان كی مۆن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گووتی پێویستە بۆ یەكەمین جار لە مێژووی ئەم ریكخراوەدا ژنێك سەركردایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات ، لەبەر ئەوەی لەماوەی 70 ساڵی دامەزراندنی ئەم ریكخراوەدا تەنها پیاو ئەم پۆستەی وەرگرتووە، ئەم قسانەی بان كی مۆن لە كاتێكدایە كە ماوەی 5 ساڵی خولی دووەمی وەك ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەرەو كۆتایی دەچێت ، بۆیە لەمبارە گووتی ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ژنێك ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بێت دوای ئەوەی 8 پیاو بەداوایەكدا ئەم پۆستەیان وەگرتووە.

لە ئێستا 11 كاندید ململانێ لەسەر وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن كە 5 لە كاندیدەكان ژن و 6 شیان پیاون، بەڵام بان كی مون رایگەیاند بریاردان لەسەر هەڵبژاردنی یەكێك لەم كاندیدانە لای ئەوان نیە و تایبەتە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی و دەبێت 193 ئەندامەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان پەسەندی بكات.بەڵام جەختیشی لەسەر ئەوە كردووە كە ژنی سەركردەی زۆر دیار و بەناوبانگمان هەیە لە سەركردایەتیكردنی حكومەتە نیشتمانیەكان و ریكخراوەكانی دیكە تەنانەت هەتا لە كۆمەڵگەی كار و بارزگانی و سیاسی و رۆشنبیری و هەبووبوارەكانی ژیانماندا.بۆیە هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئەوەی ژن سەكردایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان نەكات.
Top