ئەگەر دەریاچەی ورمێ چارەسەر نەكرێت تەورێز دەبێ چۆڵ بكرێت

 ئەگەر دەریاچەی ورمێ چارەسەر نەكرێت تەورێز دەبێ چۆڵ بكرێت
پسپۆڕان، دەریاچەی ورمێ بە ترپەی دڵی جیهان هەژمار دەكەن، بە گوتەی شارەزایانی ژینگە، ئەگەر نەبووژێتەوە، دەبێ شاری تەورێز چۆڵ بكرێت.

مەسعود تەجروبیش، بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرنامەداڕێژی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ، ڕایگەیاند: "ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ دوو ڕۆژ لەمەوبەر 120 مەتر و 73 سانتیم بووە، لە حاڵێكدا لە ساڵی ڕابردوو 48 سانتیم كەمتر بووە لە چاو ئەمساڵ".

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ، ڕێژەی بارین و گواستنەوەی ئاوی ڕووبارەكانی چەغەتوو و تەتەهۆوە بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ نزیكەی ملیارێك مەتری چوارگۆشە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیاد بكات.

پێنج ملیۆن كەس لە دووری 100 كیلۆمەتری دەریاچەی ورمێ دەژین و لەبەر ئەوەی دەریاچەكە سوێرە، لە ئەگەری وشكبوونی دەبێ شاری تەورێز چوڵ بكرێت، ئەوە لە كاتێك دایە كە گۆڕێنی شوێنی ئەو شارە ترلیۆنێك دۆلاری تێدەچێت، بەڵام بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ لە بەرنامەیەكی 10 ساڵەدا شەش ملیار دۆلاری پێویستە.

تەورێز یەكێك لە شارە گەورەكانی ئێرانە و سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتە لە ئێران، بە دڵی ئابووریی باكووری ڕۆژئاوای ئێران هەژمار دەكرێت و زۆربەی دانیشتوانی ئازەری زمانن و 146 كیلۆمەتر لە شاری ورمێ دوورە.













باسنيوز
Top