وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له لایه‌نه به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج كرد
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ری فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا بڵاوكراوه‌ته‌وه پیرۆزبایی خۆی به‌بۆنه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج ئاڕاسته‌ی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه كرد و وتی"ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له خه‌ڵكی مه‌نبه‌ج، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیی سوری و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنیان له ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مه‌نبه‌ج له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی بێزراوی داعش".
كارته‌ر ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هێزانه هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گرنگه به ئاڕاسته‌ی تێكشكاندنی ته‌واوه‌تیی رێكخراوی داعش، مه‌نبه‌ج خاڵێكی گرنگی هاتوچۆو تێپه‌ڕینی چه‌كدارانی داعش بوو بۆ عیراق و سوریا، هه‌روه‌ها گرنگییه‌كی زۆری بۆ چه‌كداره ده‌ره‌كییه‌كانی رێكخراوه‌كه له دارشتنی پلانی هێرش دژ به وڵاتانی هاوبه‌ش، هاوپه‌یمان و خودی ئه‌مریكا هه‌بووو.
ئێواره‌ی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج دوای 73 رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی (فه‌رمانده فه‌یسه‌ڵ ئه‌بو له‌یلا) بۆ رزگاركردنی مه‌نبه‌ج و ده‌وروبه‌ری، توانی ته‌واوی ئه‌و شاره له چنگی چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنێت‌و كۆنتڕۆڵ كردنی راگه‌یاند.
ئامانجی داهاتوو
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئامانجی داهاتووی هاوپه‌یمانان‌و ئه‌مریكا له‌سوریاو وتی"سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی شاری مه‌نبه‌ج یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له دابڕینی زیاتری شاری ره‌ققه و توانای ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه ئامانجی داهاتووی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له سوریادا به‌ده‌ستبهێنین، كه ئه‌وه‌ش نه‌هێشتنی كۆنتڕۆڵی داعشه به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا".
له‌كۆتایی وته‌كانیدا كارته‌ر ئاماژه‌ی به دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاری مه‌نبه‌ج كرد‌و وتی"... بۆ دانیشتوانی شاری مه‌نبه‌ج، ئێستا كاره گرانه‌كه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ماڵ‌و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌ستپێده‌كات، داوا له ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه یارمه‌تییان بده‌ن له‌م ئه‌ركه‌دا. هاوپه‌یمانی سه‌ربازی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه خاوه‌ن توانا ناوخۆییه‌كاندا بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه (داعش) به به‌زیوی ده‌مێنێته‌وه".
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتی بوو له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆ ناو داعش له‌خاكی سوریا به‌درێژایی سنوری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا‌و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه‌و مه‌نبه‌ج به "ده‌رگای ئه‌وروپای داعش" ناوده‌برا.
شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب دووه‌م گه‌وره‌ترین شارۆچكه‌ی سوریایه‌و له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تییه كه شاری حه‌له‌ب‌و كانتۆنی كۆبانی و پارێزگای ره‌ققه‌و حه‌سه‌كه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ده‌گاته سنوری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش.
مه‌نبه‌ج ده‌كه‌وێته رۆژئاوای چه‌می فورات‌و باشوری شاری جه‌رابلس‌و باكوری رۆژئاوای ره‌ققه‌و به رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ژێر ده‌ستی داعش، په‌یوه‌ندی نێوان شاری ره‌ققه‌و ناوچه‌كانی جه‌رابلس‌و مارع ده‌بڕدرێت كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوری توركیا‌و له‌ژێر ده‌ستی داعشدان، هاوكات رزگاركردنی شاری ته‌بقه‌و به‌نداوی فورات ئاسانتر ده‌كات.
خه‌ندان
